سلێمانی، کۆتایی شەقامی ئیبراهیم پاشا تەلاری پزیشکی سانا، نهۆمی سێ

نەشتەرگەریەکان

نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەرگەری جوانکاری لووت بە سڕکردنی خۆجێیی / عملية تجميل الأنف بواسطة التخدير الموضعي

نەشتەرگەری جوانکاری لووت بریتییە لە جوانترکردنی شێوەی لووت و باشترکردنی فرمانی هەناسەدان.
زۆرن ئەو کەسانەی کە کێشەی ناڕێکی و شێوەی لووتیان هەیە، بە تایبەت لە خانماندا، کە زۆرجار لەگەڵیدا کۆڵەکەی لووتیش خوارە و کێشەی هەناسەدان و لووت گیران دروست ئەکات. 
ئەوەی تا ئێستا بیستراوە بریتی بووە لە جوانکاری لووت بە بێهۆشکردنی گشتی و لە نەخۆشخانە و هۆڵی نەشتەرگەری گەورە، کە ئەمەش وای کردووە زۆر کەس لەبەر ئەم هۆکارە بواری نەبووبێت جوانکاری لووت بکات. بەڵام لە ئێستادا مەرج نییە هەمووجار جوانکاری لووت پێویستی بە بێهۆشکردنی گشتی هەبێت، بەڵکو ئەتوانرێت تێکڕای لووت جوانکاری بۆبکرێت تەنها بە سڕکردنی لووت و بێ بێهۆشکردن.
ئەم نەشتەرگەرییە پێویست بە نەخۆشخانە ناکات، بەڵکو تەنها لە هۆڵی نەشتەرگەری کلینیکی جوانکاری ئەکرێت. کەسەکە هۆشی تەواوەتی هەیە و تەنها لووتی لە ڕێی بەکارهێنانی چەند دەرزییەکی زۆر بچووکەوە سڕ ئەکرێت، پاشان نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام ئەدرێ وەک هەموو نەشتەرگەرییەکی تری جوانکاری لووت. دوای تەواوبوونی نەشتەرگەرییەکە؛ کەسەک زۆر ئاسایی بەپێی خۆی ئەڕواتەوە ماڵەوە و چارەسەر و ڕێنمایی تەواوەتی پێ ئەدرێت.
ئەوەی شایانی باس بێت ئەوەیە کە ئەکرێت لە هەمان کاتدا نەشتەرگەری ڕاستکردنەوەی کۆڵەکەی لووت و کێشەی هەناسەش هەر بە سڕکردن ئەنجام بدرێت، بەڵام لەم بارەدا کاندیدی تایبەتی خۆی هەیە و بۆ هەموو کەسێک ناکرێت، بۆیە زۆربەی زۆری ئەو کەسانەی کە کاندیدن بۆ جوانکاری لووت بە سڕکردنی خۆجێیی زیاتر ئەو کەسانەن کە تەنها کێشەی ناڕێکی شێوەی لووتیان هەیە و لە هەمان کاتدا ئارەزووی بێهۆشکردنی گشتی ناکەن.

 

عملية تجميل الأنف بواسطة التخدير الموضعي:
_____________________________________

عملية تجميل الأنف عبارة عن تعديل الشكل و تحسين التنفس عن طريق الأنف. 
معظم الناس يعانون من مشاكل شكل الأنف، خصوصا عند السيدات، والذي يمكن أن يرافقها مشكلة التنفس و إنسداد مجرى التنفس الأنفي.
من المعروف أن عملية تجميل الأنف تتم تحت التخدير العام و في المستشفى و صالات العمليات، ولكن معظم الناس يفضلون التخدير الموضعي على التخدير العام، و في يومنا هذا؛ يمكن إجراء هذه العملية بواسطة تخدير الأنف فقط و بإستعمال ابرة صغيرة، داخل غرفة العمليات في عيادة التجميل، من دون اللجؤ الى المستشفى. 
تتم العملية بنفس التفاصيل التي تتم إجرائها تحت التخدير العام. بعد الأنهاء من العملية؛ ينهض المريض واعيا و يأخذ العلاج و الإرشادات اللازمة ما بعد العملية.
من الجدير بالذكر انه من الممكن أن تتم معالجة إنحراف الحاجز الأنفي و مشاكل التنفس بواسطة التخدير الموضعي أيضا، لكن هذه الحالة ليست ملائمة لكل المرضى، بل يجب أن يكون المريض من ضمن المرشحين لهذه العملية، بما فيها الذين يعانون من مشاكل شكل الأنف فقط و يفضلون التخدير الموضعي على التخدير العام .