جوانکاری بەبێ نەشتەرگەری
هێڵی نێوان برۆکان
هێڵی نێوان برۆکان
لە باری ئاسییدا و لە کاتی گرژ بوونی برۆکاندا، هێڵێک یان دوو هێڵ لە نێوان برۆکاندا دروست ئەبن، بەڵام دواتر و لە کاتی خاو بوونەوەی ماسوولکەی برۆکان و گەڕانەەی برۆکان بۆ باری ئاسایی خۆیان، ئەم هێڵانە دیار نامێنن. بەڵام لە هەندێک کەسدا ئەم هێڵانە بە بەردەوامی هەن و لە کاتی خاوی برۆکانیشدا هەر بوونیان هەیە و دەرکەوتوون. کاریگەری بوونی ئەم هێڵانە لەسەر ڕوخسار جگە لە کێشەی جوانی، وا لە کەسەکە ئەکات کە بەتووڕە یان نائارام و خەمۆک دەرکەون لەناو کۆمەڵگادا، کە ڕەنگە کەسەکە لە ناواخنیا وا نەبێت.
بوونی ئەم هێڵانە مەرج نییە هەموو کات پەیوەندی بە گەورەیی تەمەنەوە هەبێت، بەڵکو لە لاواند زیاتر پەیوەندی بە زیاد چالاکی ماسوولکەکانی برۆوە هەیە.
چارەسەری ئەم هێڵانە ئەکرێت بەبێ نەشتەرگەری بکرێن، بەڵام ڕەنگە بە شێوەیەکی کاتی بشاردرێنەوە و دوای چەند مانگێک دەرکەونەوە، بەڵام ئەکرێت بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێن و بۆ ماوەیەکی زیاتر بشاردرێنەوە. ئەوەی جێی باسکردنە ئەوەیە کە نەشتەرگەرییەکە بە تەنها سڕکردنی شوێنەکە ئەتوانرێت ئەنجام بدرێت و پێویست بە بێهۆشکردنی گشتی نەکات، هەروەها پێویست بە نەخۆشخانە ناکات و هەمان کات کەسەکە ئەگەڕێتەوە ماڵەوە.